ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریكا له فیتنه‌ی ئه‌م دواییه‌دا له حیساباته‌كانیاندا هه‌ڵه‌یان كردوه، وه‌ك چۆن له پیلانه‌كه‌یاندا خه‌یاڵیان كردوه كه ئێران وه‌ك وڵاتانی دیكه‌یه، ده‌توانن له ڕێگه‌ی دروشمی ده‌نگ به‌رزه‌وه ده‌سته‌مۆی بكه‌ن.
ئاوێنه: ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له وتارێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیانی نه‌هبه‌ندان له پارێزگای خوراسانی باشور رایگه‌یاند، "ئه‌مریكییه‌كان له هه‌ر شوێنێك بون، ژیانی خه‌ڵكیان دزیوه و ببینن كه دۆخی گه‌لانی ئه‌مڕۆ له ئه‌فغانستان و زۆرێك له وڵاتانی ئه‌فریقا چۆنه؟، ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا له سوریا و ئه‌فغانستان و عێراق كردویه‌تی له‌به‌رده‌مماندایه و پێویست ناكات پێداچونه‌وه به كتێبه‌كانی مێژودا بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ببینن چی‌یان له خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و فه‌ڵه‌ستین و لوبنان كرد، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن؟، هه‌ربۆیه حساب بۆ یارمه‌تیی بیانیه‌كان ناكه‌ین و هه‌مو كێشه‌كانی وڵات به تواناكانی خۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ڕونیشیکردەوە، "لە دوا پیلاندا دوژمنان پێیان وابو، دەتوانن بە هەڵدانی دروشمی فریودەر و سەرنجڕاکێش گەلی ئێران فریو بدەن، به‌ڵام له حساباته‌كانیان هه‌ڵه‌یان كرد وه‌ك چۆن له‌پیلانه‌كانیان شكستیان هێنا كه ئێران وه‌ك وڵاتانی دیكه‌یه، ده‌توانن له ڕێگه‌ی دروشمی ده‌نگ به‌رزه‌وه ده‌سته‌مۆی بكه‌ن".
ئیبراهیم ره‌ئیسی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "دوژمنان پێیان وابو گەلی ئێران بە هەڵدانی دروشم سەبارەت بە ژیان و ئازادی متمانەیان پێیان هەبوە، بەڵام گەلی ئێمە حوکم دەدات و لە گرنگی ئەو دروشمانە تێدەگات، وەک چۆن ژیانی خەڵک دەدزن و ژیان بە هیچ کەسێکی جیهان نابەخشن".