"هیچ جوتیارێکی کورد لە پەلکانە دەستگیرنەکراوە"
  2024-05-10       207       

هەواڵی دەستگیركردنی دو جوتیاری كورد لە پەلكانەی سنوری ناحیەی سەرگەڕان رەتدەكرێتەوە. جوتیارانی ناوچەكە دەڵێن "كێشەیەكی بچوك رویداو سوپای عێراق دەستوەردانی كردو كێشەكە چارەسەركرا."

ئاوێنە: بەشێک لە کەناڵ و پلاتفۆرمەکانی سۆسیال میدیا، ئەمڕۆ هەینی 10ی ئایار، بڵاویانکردەوە کە دو جوتیاری کورد لە گوندی پەڵکانە لە سنوری ناحیەی سەرگەڕان دەستگیرکراون.

بەڵام دو سەرچاوە لەناو جوتیارانی گوندەکە ئەو هەواڵەیان رەتكردۆتەوەو بە پێگەی "كەركوك ناو"یان راگەیاند"کێشەیەکی بچوک رویدا، لە نێوان دو پاسەوانی بیرێکی ئاو کە هەردوکیان عەرەبن و پاسەوانی بۆ جوتیارێکی کورد دەکەن، سوپای عیراقیش دەستێوەردانی کردو هەر ئەوکات کێشەکە چارەسەر کرا، ئەوە ڕاست نییە کە جوتیاری کورد دەستگیرکرابن."

بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەناو گوندی پەلكانە لە ناحیەی سەرگەڕان لە کەرکوک، بڵاوبونەتەوە بۆ رێگریكردن لەهەر حاڵەتێكی نەخوازراو لەنێوان جوتیارانی كورد و عەرەب بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×