رێكخراوێك: لەمساڵدا لە ئێران 203 كەس لەسێدارەدراون كە زۆرینەیان كوردبون
  2024-05-10       214       

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، لەمساڵدا 203 كەس لە ئێران لەسێدارەدراون كە زۆرینەیان كوردبون.

ئاوێنە: بەپێی ئامارێكی رێكخراوەكە ژمارەی ئەو بەندکراوانەی لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە واتە لە 129 رۆژی رابردوی ئەمساڵدا لە ئێران لە سێدارە دراون، گەیشتوەتە 203 کەس.

بەگوێرەی ئامارەكەی رێكخراوی هەنگاو، لەو ژمارەیە 58 كەسیان كورد، 30 كەسیان بەلوچ، 30 كەسی دیكەیان تورك و 18 كەسیشییان خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان بون.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ئامارەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە كە لەسەدا 60ی ئەو كەسانە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە دراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×