وەزارەتی پێشمەرگە: تا ئێستا 75%ی پێشمەرگە كارتی بانكیی "هەژماری من"یان وەرگرتۆتەوە
  2024-05-10       177       

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، تا ئێستا لەسەدا 75ی پێشمەرگە توانیویانە كارتی بانكیی "هەژماری من" وەربگرنەوەو لە مانگی نیساندا ژمارەیەک پيشمەرگە موچەيان لەرێگاى هەژمارى من وه‌رگرتوەو بەزوترین كات سەركەوتنی پڕۆژەكەو تەواوبونی لە وەزارەتەكەیان رادەگەیەنن.

ئاوێنە: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێریاریی سه‌ربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ هەینی، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من-دا  پيشەنگ بوە لە كاره‌كانی داو تا ئێستا له‌ سه‌دا 75ی پێشمه‌رگه‌ توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من  وه‌ربگرنە‌وه‌."

وتوشیەتی"پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و رۆژانه‌ كارتی زیاتر له‌ بانكه‌كان وه‌رده‌گیڕێنه‌وه‌."

ئاماژەی بەوەشداوە"له‌مانگی نیسانداو لەقۆناغی دوه‌مدا ژمارەیەک پيشمەرگە موچەيان لەريگاى هەژمارى من وه‌رگرتوە."

وەك لە رونكردنەوەكەدا هاتوە"وه‌زاره‌تی  پێشمه‌رگه‌ به‌زوترین كات سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ڕاده‌گه‌یەنێت كه‌ بریتییه‌ له‌ ته‌واوبونی مامه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌و جێبه‌جێكردنی وه‌رگرتنی موچه‌ به‌ڕێگای ئه‌لیكترۆنی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×