پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-05-10       160       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی داهاتودا پلەكانی گەرما بەرزببنەوەو سبەینێش لە كاتەكانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە چاو تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەینێ پلەكانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبونەوە بەشێوەیەك كە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 30، سلێمانی: 29، دھۆک: 30، کەرکوک: 34، ھەڵەبجە: 31، سۆران: 29، گەرمیان: 35 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×