"داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 10.5 ملیار دینارە"
  2024-05-10       171       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 4ی 5 تا 10ی 5ی 2024، زیاتر لە 10.5 ملیار دینارە كە 83%ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 4ی 5 تا 10ی 5ی 2024، 10 ملیار و 506 ملیۆن و 972 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 8 ملیارو 683 ملیۆن و 827 هەزار دیناری واتە 83%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 823 ملیۆن و 70 هەزار دیناری واتە 17%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە بەنزیكەیی لەسەدا سفرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×