قوباد تاڵەبانی: هەوڵی باشتركردنی دۆخی ئازادیی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان دەدەین
  2024-05-09       177       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، نیگەرانین لەو هەنگاوانەی بۆ دواخستن و پەكخستنی هەڵبژاردن دەنرێن و دەشڵێت، هەوڵی باشتركردنی دۆخی ئازادیی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لە هەرێم دەدەین.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، وتویەتی، لەگەڵ عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، گفتوگۆمان کرد لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردن.

قوباد تاڵەبانی جەختی كردۆتەوە "لە پەرۆشیمانەوە بۆ داهاتوی هەرێمی کوردستان، نیگەرانین لە هەمو ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بەمەبەستی دواخستن و پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەنرێن، چونکە زیانی قەرەبونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت و داهاتوی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنوسێکی نادیارەوە."

جێگری سەرۆك وەزیران وتوشیەتی"لەهەمانکاتیشدا جەختمان لە باوەڕو پرەنسیپی نەگۆڕی ژیانی سیاسی خۆمان کردەوە کە نەک تەنیا ئامادەنین یەک هەنگاو لەو پرەنسیپ و بەهایانە پاشەکشە بکەین، بەڵکو بەردەوام هەوڵ دەدەین دۆخی ئازادیی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستاندا باشتر بکەین و بەهەمو هێزمانەوە بەڕوی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستینەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×