بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زیاتر له 261 ملیۆن دۆلاری خستنه‌بازاڕه‌وه و به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 148 هه‌زار و 500 دینار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 261 ملیۆن و 374 هه‌زار و 70 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 247 ملیۆن و 254 هه‌زار و 70 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها 14 ملیۆن و 120 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانیه‌وه به خه‌ندان دراون، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 148 هه‌زار و 750 دینار، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌به‌رزبونه‌وه و دابه‌زین و به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 148 هه‌زار و 500 دینار.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 148 هه‌زار و 650 دینار.