بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-04-16       259       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٦ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٤ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٢ ملیۆن ٥٩٤ هەزار و ٤٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٦ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٤ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٢ ملیۆن و ٥٩٤ هەزار و ٤٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×