سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیل داواكاریهكى بهپهله ئاراستهى سوپاى وڵاتهكهى دهكاتو داوادهكات خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی ئێران پێشکەشبکەن، بەشێک لەمیدیاکانی جیهانیش باس لەوەدەکەن، یەکێک لەبژاردەکانی ئیسرائیل هێرشکردنەسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانە.
ئیسرائیل هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکاتو بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران لەئامادەباشیدان، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش لەئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران نیگەرانە، لهو ڕوهوه هێرزی هەلیڤی سەرۆکی دەستەی گشتیی سوپای ئیسرائیل وتویهتى:"بەتەواوی لەئامادەباشیداینو ئێران لەبەرامبەر کارەکانی ڕوبەڕوی سزا دەبێتەوە".
لاى خۆیشیهوه بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لەسوپای وڵاتەکەی کردوە بژاردەی خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی ئێران پێشکەشبکەن، بەشێک لەمیدیا جیهانیهكانیش بڵاویانكردوهتهوه، ئهگهرى ههیه یەکێک لەبژاردەکانی ئیسرائیل، هێرشکردنەسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بێت.
لهوبارهیهوه ڕافایل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەدا، نیگەرانن لەئەگەری ئەوەی ئیسرائیل وەک تۆڵەیەک بۆ هێرشە موشەکیو درۆنییەکەی ئێران بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.
لەبەرامبەریشدا، ئێران هەڕەشە دەکات، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، هەر هێرشێک بکرێتەسەر وڵاتو بەرژەوەندییەکانیان بەتوندی وەڵامدەدەنەوە.
ههر لهو ڕوهوه ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکى بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراوی ڕوسیای ئاشکراکردوە، کە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، وهفدێكى ئێران سەردانی کارگەیەکی تەکنەلۆژیای سەربازیی ڕوسیایان کردوە، بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی هەردوو وڵاتیش هەیانە، پێدەچێت مۆسکۆ تەکنەلۆژیای سەربازی پێشکەوتوو بداتە تاران، بەمەبەستی بەرگریکردن لەخۆی لەئەگەری هەر هێرشێکی ئیسرائیل بکرێتە سەریان.