بەھای دراوەکان و زێر و نەوت لە بازاڕەکاندا
  2024-04-15       376       

نرخى گرامێک زێر بە ٧٥ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى سێ هەزار دینار بەرزبوەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٣٠٠ دینار دابەزى و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزى.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٨٧ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٥ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٥ هەزار و ٦٥١ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٥٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٥ دۆلار و ٦٥ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى سێ هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٢٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٧٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٤ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٨٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٣٠٠ دینار دابەزى، بەوپێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٤٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×