هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ئەنجامداو هه‌ردولا تاوتوێی هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوی تارانیان دژی ئیسرائیل‌و گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
ئاوێنه: سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاندوە، له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هاکان فیدان هیوای خواستوە هێرشەکەی ئێران نەبێتە هۆی زیاتر تەشەنەسەندنی گرژییەکان لەناوچەکەو کۆتایی بەو هەنگاوانە بهێندرێت کە دەبنە هۆی زیاتر تەشەسەندنی گرژییەکان.
لای خۆیەوە حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ڕایگەیاندوە، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کۆتاییهاتوەو ئەگەر هێرش نەکرێتە سەر ئێران ئەوان هەوڵ نادەن بۆ ئەنجامدانی جوڵەیەکەی دیکەی لەم جۆرە.
ئه‌وه‌شی وتووه، "بەڵام ئەگەر هێرشێکی دیکە بکرێتە سەر ئێران، ئەوا ئەم جارە بەشێوەیەکی توندتر وەڵامی دەدەینەوە".
له‌كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌دیمه‌شق كه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سوپای پاسداران كوژران، درەنگانی شەوی ڕابردو ئێران لەڕێگای سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی بۆمبڕێژکراوو موشەکەوە هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.
هه‌رچه‌نده ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ژمارەیەک خاڵی سەربازیی ئیسرائیلی بەئامانج گرتوە، به‌ڵام ئیسرائیل ڕایگەیاندوە، لەڕێگای سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە نزیكه‌ی 300 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی كه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته ده‌ڕۆیشتن، ڕێگرییان لێكراوه‌و زیانێكی كه‌میش به‌ر بنكه‌ی ئاسمانی نه‌ڤاتیم كه‌وتوه.