بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-04-14       287       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٣ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و سێ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٤ ملیۆن و ٤٥ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٩ ملیۆن ١١٥ هەزار و سێ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٣ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و سێ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٤ ملیۆن و ٤٥ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٩ ملیۆن و ١١٥ هەزار و سێ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×