له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن‌و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا پشوەکانی کۆتایی هەفتەی کورتکردەوەو گەڕایەوە بۆ کۆشکی سپی.
ئاوێنه: لەراگەیەنراوی کۆشکی سپی ئاماژە بەوەکراوە، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا زو کۆتایی بەپشوی هەفتانەی بهێنێت و بگەڕێتەوە کۆشکی سپی، گەڕانەوەی بایدن بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی لەبارەی روداوە دیارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران و ئیسرائیل دژی یەکتر، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرژی‌و ئاڵۆزی زیاتری به‌خۆوه بینیوه. ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرئیل دەکات، دوای ئه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب هێرشیكرده سه‌ر كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌دیمه‌شق و له‌ئاكامدا حه‌وت گه‌وره به‌رپرسی سوپای پاسداران كوژران، ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه به‌ئه‌گه‌ری هێرشی په‌رچه‌كردارانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ن.
دوێنێ هه‌ینی-یش، بایدن له‌به‌رده‌م میدیاكاراندا ئاشكرایكرد، هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل له ئانوساتدایه. وتیشی، ئه‌گه‌ر ئێران هێز به‌رامبه‌ر به‌ئیسرائیل به‌كاربهێنێت، ئه‌وا سه‌ركه‌وتو نابێت.
دوپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به‌به‌رگریكردن له‌ئیسرائیل و پشتیوانیكردنیو جه‌ختیله‌وه‌ش كرده‌وه، "په‌یامم بۆ ئێران ئه‌وه‌یه ئه‌و كاره نه‌كه‌ن."
هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، بۆ به‌رگرتن له‌هه‌ر په‌رچه‌كردارێكی هه‌رێمایه‌تی و به‌هێزكردنی ئاسایشی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێزی زیاترمان ڕه‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.