سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار، ناوه‌رۆكی سێ په‌یامی ئه‌مریكای ئاشكرای كردووه كه له‌ماوه‌ی 4 رۆژدا‌و له رێگه‌ی كه‌ناڵه عێراقییه‌كانه‌وه، نێردراوه بۆ تاران.
ئاوێنە: سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ "بغداد الیوم" ده‌ڵێت "ئه‌مریكا گه‌شتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ئێران، كه‌ناڵه عێراقییه‌كان نزیكترین كه‌ناڵن. هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و ئیران و رۆڵی گرنگی به‌غداد له‌دۆسێی هێوركردنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌وڵدانی بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی هه‌ر یه‌ك له‌واشنتۆن و تاران به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان، دوای رووداوه‌كانی غه‌ززه‌و ده‌رهاویشته توونده‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دوای بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و كوژرانی نوخبه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران كه پاش كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، به‌دووه‌م گه‌وره‌ترین زیانی ئێران داده‌نرێت، واشنتۆن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگریكردن له‌رودانی ململانێیه‌كی خوێناوی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، 4 په‌یامی له رێگه‌ی كه‌ناڵه عێراقییه جیاوازه‌كانه‌وه، ناردووه بۆ تاران".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "پهیمامهكانی ئه‌مریكا سێ خاڵی سه‌ره‌كییان له‌خۆگرتووه، دیارترینیان ئاگادار نه‌بوونی ئه‌مریكا له‌بۆردومانی كونسڵخانه‌كه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ده‌ستی له‌و بۆردومانه‌دا نییه، پێویستی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گرنگی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و دروستنه‌كردنی بارگرژی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه و هێرشنه‌كردنه سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه".
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات "ئه‌مریكا به فیعلی هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات له هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه ببێته هۆی بارگرژی زیاتر و ده‌یان بنكه و باره‌گای سه‌ربازی ئه‌مریكا، بكه‌ونه ژێر ره‌حمه‌تی ئاگری راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران، ئه‌گه‌ر بێت و ئیسرائیل وه‌ڵام بداته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای به‌رپابوونی شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری كه له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه كۆنترۆڵ ناكرێت".