سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کاتی ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر رەفەحیان دیاریکردووە و ئەمەریکاش دەڵێت، کوژراوی زۆری لێدەکەوێتەوە.
بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند:" هێرشی سەر رەفەح روودەدات، رۆژی ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنەش دیاریکراوە، سەرکەوتن دژی حەماس پێویستی بەوەیە ئەو کارە ئەنجامبدەین و لەوێ کۆتایی بە تیرۆرستان بهێنین".
هاوکات لەوبارەیەوە ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند:" ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر رەفەح کوژرانی هاوڵاتییەکی زۆری مەدەنی لێدەکەوێتەوە و بە روونی ئەوەشمان بە ئیسرائیل راگەیاندووە".
باسی لەوەشکرد:" ئێمە لە ئامانجەکەی ئیسرائیل تێدەگەین کە کۆتاییهێنانە بە چەکدارانی حەماس، بەڵام پێمانوایە رێگەی باشتر هەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی تەلئەبیب".