دادگای به‌ڕێوه‌بردنی میسر له ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بڕیاریدا كه سكاڵای قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی نیقاب (په‌چه) له قوتابخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی قبوڵ بكات و ، هه‌روه‌ها ڕه‌تی كرده‌وه له‌سه‌ر شایسته‌كان.
هه‌ریه‌ك له هاوڵاتیان هه‌یسه‌م عه‌بدولمه‌جید و ئه‌شره‌ف عه‌بدولغه‌نی سكاڵایه‌كی یاساییان له دادگای میسر تۆماركرد و داوای كۆتاییهێنان به بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌یان كرد، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی په‌چه له قوتابخانه‌كاندا كه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندنه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
دادگای دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بڕیاریدا كه سكاڵاكه به شێوه‌یه‌كی یاسایی قبوڵ بكات و له ناوه‌ڕۆكدا ڕه‌تی بكاته‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر دادگا بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی ده‌ركردبو.
له مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2023دا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌ی ته‌كنیكی میسر ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جلوبه‌رگی قوتابخانه‌كان دیاری ده‌كات، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی نیقاب (په‌چه) بو له قوتابخانه‌كاندا و ئه‌مه‌ش بوه هۆی مشتومڕێكی به‌ربڵاو له‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، "به‌كارهێنانی سه‌رپۆش (له‌چك) بۆ خوێندكارانی كچ رێگه‌پێدراوه، به مه‌رجێك ڕوخساری نه‌شاردرێته‌وه و بكرێته په‌چه".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌ختیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر خوێندكاره‌كه له‌چك له‌سه‌ربكات، ده‌بێت سه‌رپه‌رشتیار ئاگاداری هه‌ڵبژارده‌ی كچه‌كه‌ی بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای خواستی خۆی بێت نه‌ك فشاری لهكچهكهی كردبێت".