به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لەتورکیا دیاریكردبو، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر -كاتژمێر 4ی سه‌ر له‌ئێواره‌ی- دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەباکوری کوردستان‌و 8 پارێزگای تورکیا کۆتاییهات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یەکشەممە، هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا‌و باكوری كوردستان بەبەشداری 61 ملیۆن كەس لە 81 پارێزگا بەڕێوەچو.
هەڵبژاردنەکە لەهەندیك ناوچە لەکاتژمێر 7 و لەهەندێک ناوچە لەکاتژمێر 8ی بەیانی دەستپێكردو تا کاتژمێر 4ی سه‌ر له‌ئێواره به‌رده‌وامبو، بۆ ئەو ئەو ناوچانەی زوتر بنكه‌كانی ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه، هەروەها کاتژمێر 5ی ئێوارە پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتاییدێت لەو ناوچانەی لەکاتژمێر 8ی به‌یانیوه پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستیپێكردووه.
كێبڕكێی به‌هێزی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌نێوان 34 حیزبی سیاسیدایه بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی 30 گەورە شارەوانی، 51 پارێزگا، سەرۆكی شارەوانی 1393 قەزا.
دیارترینیان ئه‌و حیزبانه‌ی كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی گه‌وره شاره‌وانییه‌كان ده‌كه‌ن پێكهاتون له: پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان -ئه‌كه‌په، پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا مه‌هه‌به، پارتی گه‌لی كۆماریی -جه‌هه‌په، پارتی یەکسانی‌و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لەپاش ئەوەی دەنگی‌دا لەشاری ئەنقەرە ڕایگەیاند، "سەرەڕای هەموو شتێک، داوا لەهەموو گەلەکەمان دەکەین بچن دەنگی خۆیان بدەن و سندوقەکانی دەنگدان بپارێزن."
وتیشی، "هیوادارم هەڵبژاردنێکی دیموکراسیی بێت، بەڵام پێش ئەوەی بێمە ئێرە بینیمان دەنگدەرە گواستراوەکان برانە شارەکانی باکوری کوردستان، لەو شارانەدا سەربازو پۆلیس و خەڵکی دەرەوە دەنگدەدەن."
دەم پارتی، تاكه پارتی كوردی توركیا‌و باكوری كوردستانه، به 992 کاندید، کە 50%یان ژنانن، پێشبڕکێی بەدەستهێنانی نزیكه‌ی 500 شارەوانی دەكات. هەروەها بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکانی هەموو ناوچه‌كان، دەم پارتی سێ هەزارو 534 کاندیدی دەستنیشانکردووە.