ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناو کاندیدی حزب و ھاوپەیمانێتییەکان، بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، تائێستا یەکێتی و پارتی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە تەلەفیزیۆنی یەکێتی راگەیاند، لە قۆناغی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانن و چەند ھاوپەیمانییەک لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشکردووە، بەڵام تائێستا یەکێتی و پارتی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ھیچ حزب و لایەنێکی سیاسی رانەگەیاندووە، بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکات.