گەنجێکی داقوق بە کوژراوی دۆزرایەوە
  2024-03-26       185       

پۆلیسی داقوق بڵای کردەوە، تەرمی گەنجێکییان لە کێڵگە گەنمییەکانی گوندی یانگیجەی داقوق دۆزیەوە کە شوێنەروای فیشەک بەسەر جەستەیەوە بەجێمابوو، دەشڵێن: پێنج تۆمەتبارمان بەهۆی ڕووداوەکە دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ پۆلیسی داقوق ڕاگەیانداروێکی لەبارەی کوشتنی گەنجێکی گوندی یانگەجەی ڕۆژئاوای داقوق بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیانداروەکەی پۆلیسدا هاتووە: تەرمی گەنجێکیمان لە کێڵگە گەنمییەکانی گوندی یانگیجەی داقوق دۆزیەوە کە شوێنەرواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە بەجێمابوو.

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، پێنج تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە، هاوکات لەکاتی چاودێریکردنی کامێراکان دەرکەوت سێ گەنج بە ماتۆڕسکیلێکەوە بەرەو شوێنێکی نادیار دەڕۆیشتن، لە ڕێگادا تەقە ڕوویدا، دوو کەس بریندار بوون و یەکێکیان بێسەروشوێن بوو.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، پاشان کەسوکاری ونبووەکە سکاڵایان لەسەر ئەو دوو بریندارە تۆمار کرد و دوای لێکۆڵینەوە، دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو کەسەیان بەناوی محەمەد حسێن کوشتووە و تەرمەکەیان فڕێداوەتە نێو بەروبوومە کشتوکاڵییەکان.

جێگای ئاماژەیە تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادی کەرکووک.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×