یەکەم پەرلەمانتاری نابیست لە ئەڵمانیا دەستبەکاربوو
  2024-03-22       165       

پەرلەمانی ئەڵمانیا پێشوازی لە یەکەم پەرلەمانتاری نابیست کرد لە مێژووی خۆیدا سەرۆکی پەرلەمانیش بە ساتێکی مێژوویی رووداوەکەی ناوبرد.

هایک هیوباچی تەمەن 44 ساڵ دەرفەتی بەدەستهێنانی کورسییەکی پەرلەمانی لەدەستدا لە ساڵی 2021دا بە جیاوازییەکەی کەمی دەنگ، ئەم هەفتەیە توانی ببێتە پەرلەمانتاری وڵاتەکە وەک جێگرەوەی یەکێک لە پەرلەمانتاران.

هایک هیوباچی ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی چەپی ناوەڕاستە کە ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا سەر بە هەمان پارتە.

پەرلەمانتارە نابیستەکە بە چەپڵەلێدان پێشوازی لێکرا لەلایەن پەرلەمانتارانی دیکەوە و سەرۆکی پەرلەمان ساتەکەی بە مێژوویی ناوبرد و رایگەیاند، یەکەم نابیست لە پەرلەمان لەگەڵمان دەبێت و کاردەکات لە دامەزراوە هەڵبژێردراوەکەمان.

پەرلەمانتارە نابیستەکە لە رێگەی زمانی ئاماژەوە، قسە و وتارەکان پێدەگەیەندرێت و هەر کاتێکیش ئەو پەیامێک یاخود قسەیەکی هەبێت بە هەمان شێواز لە رێگەی ئەو کەسانەی وەرگێڕانی زمانی قسەکردن بۆ زمانی ئاماژە ئەنجام دەدەن، دەگەیەندرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×