ئەمریکا: دوو درۆن و پێنج بەلەمی حوسییەکانمان تێکشکاند
  2024-03-17       152       

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو درۆن و پێنج بەلەمی حوسییەکانیان لە دەریای سوور تێکشکاندووە، کە سەرچاوەی مەترسی بوون بۆ سەر هێزەکانیان و کەشتییە بازرگانییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەندراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری هێرشەکانی بۆ سەر حوسییەکان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "لەکاتژمێر 7:52 بۆ 8:15ی بەیانی رۆژی 16ی ئازاری 2024 بەکاتی سەنعا، حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، دوو درۆنیان بەرەو دەریای سوور ئاڕاستەکرد و هێزەکانمان سەرکەوتووبوون لە خستنەخوارەوەی درۆنەکان".

ئاماژەبەوەشکراوە، تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک نەبووە سەبارەت بەوەی لە ئاکامی ئەو هێرشەدا هیچ زیانێک تۆمارکرابێت.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا باسلەوەشدەکات، لەکاتژمێر 9 بۆ 10:30ی هەمان رۆژ، حوسییەکان پێنج بەلەمییان ئاراستەی دەریایی سوور کردووە و بەلەمەکان تێکشکێندراون.

سێنتکۆم ئاشکرایدەکات، ئەو هێرشانەیان بەمەترسی بۆ سەر هێزەکانیان و پڕۆسەی کەشتیوانی بینیوە و بەوهۆیەوە هێرشیان کردووەتەسەر.

لەدوای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە، حوسییەکانی یەمەن هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتی بازرگانی لە دەریای سوور دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا زیانیان بە چەند کەشتییەک گەیاندووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×