هەشت كۆچبەر بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیان لە دەریای ئیجە خنكان  
  2024-03-15       167       

بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی پارێزگای چاناككالە لە دەریای ئیجە لە رۆژئاوای توركیا ژێر ئاو كەوت و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لانیكەم هەشت كۆچبەر خنكاون.

ئاوێنە: ئیلهامی ئەكتاش، پارێزگاری چاناككالە لە لێدوانێكدا لەبارەی روداوەكەوە وتویەتی، بەلەمێكی چوپی كۆچبەران لەنێو ئاوەكانی دەریای ئیجەدا ژێر ئاو كەوتوەو ، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لانیكەم هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی قسەی ئیلهامی ئەكتاش، بەلەمەكە شەو ژێر ئاو كەوتوە بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە روداوەكە ئاگاداركراونەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بەلەمەكە لە كەناراوەكانی قەزای "ئیجە ئاباد" دوای ئەوەی هەشت میلی بڕیوە، ژێر ئاو كەوتوەو هێشتا نازانرێت چەند كەس لەنێو بەلەمەكەدا بون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دو كەس خۆیان، خۆیان رزگاركردوەو دو كەسیش لەلایەن تیمە ئێشكگرەكانی كەناراوەكانەوە رزگاركراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×