نرخی نەوتی برێنت بۆ سەرو 85 دۆلار بەرزبوەوە
  2024-03-14       185       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت زیاتر لە یەك دۆلار بەرزبوەوەو بەوەش گەیشتە بەرزترین ئاستی بەهای خۆی لەماوەی چوار مانگی رابردودا.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان زیاتر لە یەك دۆلار بەرزبوەوەو لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلارو 16 سەنت و هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 81 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لەماوەی زیاتر لە چوار مانگی رابردودا بە دیاریكراوی لە 6ی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت، پاش ئەوە هات كە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لەمساڵدا خواست لەسەر نەوت بەبڕی 1.3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزدەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×