فڕۆكەیەكی سەربازیی توركیا كەوتەخوارەوە
  2024-03-14       448       

وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاویكردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆكەیەكی سەربازیی وڵاتەكەیان لەكاتی مەشقدا لە پارێزگای كۆنیا كەوتۆتە خوارەوەو بەهۆیەوە كارمەندێكی وەزارەتەكەیان گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، سەعات 12:51 خولەكی ئەمڕۆ "بەهۆکارێک کە هێشتا دیار نییە" فڕۆکەی NF-5ی سەربە هێزەکانی ئاسمانییەكانیان لە پارێزگای كۆنیا لەكاتی مەشقدا كەوتۆتەخوارەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، فڕۆکەوانی فڕۆکەکە خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو ڕزگاری بوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لە گۆڕەپانی بەرزبونەوەو نیشتنەوەی فڕۆکە لەو ناوچەیەی فڕۆکەکە کەوتوەتەخوارەوە کارمەندێکی وەزارەتەكەیان کە سەرقاڵی کاری نۆژەنکردنەوە بوە، گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی توركیا وتوشیەتی، لێکۆڵینەوە لەبارەی روداوەکە دەستیپێکردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×