ئەمریکا: چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکێکی حوسییەکانمان تێکشکاند
  2024-03-14       154       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، شەوى ڕابردوو بەرپەرچی هێرشێکی حوسییەکانمان داوەتەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە کەنداوی عەدەن، دەشڵێن، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکێکی دوورمەوداى حوسییەکانمان تێکشکاندووە، کە ئاڕاستەی کەشتییە بازرگانیەکانمان لە دەریایی سوور کراوە.

ئەمڕۆ فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بارەی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی حوسییەکان لە دەریایی سوور ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە شەوى ڕابردوو بەرپەرچی هێرشێکی حوسییەکانمان داوەتەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە کەنداوی عەدەن.

باس لەوەشکراوە، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکێکی دوورمەوداى حوسییەکانمان تێکشکاندووە، کە ئاڕاستەی کەشتییە بازرگانیەکانمان لە دەریایی سوور کراوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە، لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حوسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×