بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وەڵامی لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای دایەوە کە تیایدا ڕایگەیاندبوو، "هیچ جیاوازییەک" لەنێوان ناتانیاهۆو ئەدۆلف هیتلەرى ڕێبەری نازییەکاندا نییە.
ناتانیاهۆ لەتویتێکدا لەهەژماری خۆی لەپلاتفۆرمی “X” ڕایگەیاند کە “ئیسرائیل کە سورە لەسەر پەیڕەوکردنی یاساکانی شەڕ، ئامۆژگاری ئەخلاقی لەئەردۆغان وەرناگرێت، چونكه ئهو پشتگیریی لەبکوژانو دەستدرێژیکاران لەناو حەماس دەکات، نکوڵیی لەکۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان دەکاتو لەناو دەوڵەتەکەیدا کۆمەڵکوژیی دژی کورد ئەنجامدەداتو نەیارانی ڕژێمو ڕۆژنامەنوسانیش شوێنبزر دەکات".
سەرۆک کۆماری تورکیا لەوتارێکیدا لەئیستانبوڵ دوێنێ شەممە ڕایگەیاند، “هیچ جیاوازییەک” لەنێوان بنیامین ناتانیاهۆو سەرکردەی نازییەکان ئەدۆلف هیتلەردا نییه.
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کەسێک ناتوانێت فشارمان لێبكات بۆ ئەوەی حەماس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی پۆلێن بکەین، تورکیا ئەو وڵاتەیە کە بەئاشکرا لەگەڵ سەرکردەکانی حەماس قسە دەکاتو بەتوندی لەپشتیانەوە وەستاوە.
لەسەرەتای ململانێی نێوان ئیسرائیلو حەماسەوە، ئەردۆغان چەندینجار ئیسرائیلی بە"دەوڵەتێکی تیرۆریستی" وەسفکردوە.