به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، تا ئه‌مڕۆ 30 هەزارو 960 کەس کوژراون و زیاتر له 72 هەزار کەسیش بریندار بون.
ئاوێنه: هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه زياتر له پێنج مانگه به‌رده‌وامه، تادێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان ڕو له‌زیادبون ده‌كات، وەزارەتی تەندروستیی غەززە، نوێتریین ئاماری قوربانییەكانی بڵاوكردەوە، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، لەدەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا 30 هەزارو 960 کەس گیانیانلەدەستداوەو زیاتر له 72 هەزار 524 کەسیش بریندار بون.
بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسڕائیلەوە، زیاتر له‌نیوه‌ی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه كه نزیكه‌ی دو ملیۆنه، ئاواره بون‌و هه‌زاره‌ها باڵه‌خانه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون‌و نه‌خۆشخانه‌و خوێندنگاش به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه خاپور بون.
رۆژی 7ی 10ی 2023، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێرشێكی له‌ناكاوی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و ده‌یان سه‌ربازو هاوڵاتی ئیسرائیلی كوشت‌و برینداركرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه به‌دیل گرت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل جه‌نگێكی كراوه‌ی درێژمه‌ودای دژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردو زیاتر له‌پێنج مانگه له‌ئاسمان‌و زه‌مین‌و ده‌ریاوه هێرشده‌كاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
لە 24ی 11ی 2023 بەنێوەندگیری قەتەر، ئاگربەستێكی حه‌وت ڕۆژی لەنێوان ئیسرائیل‌و حەماس راگەیەندراو زیاتر لە 400 بارمتەی ئیسرائیلی‌و زیندانی فەڵەستینی ئازادكران‌و ئاڵوگۆڕیانپێكرا.