نەتەوە یەكگرتووەكان بە فەڕمی هۆكاری گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی ئاشكراكرد
  2024-03-08       524       

ئەمڕۆ هەینی 8ی ئاداری 2024 نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا هۆكاری گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانی لە ئەیلولی 2022 ئاشكراكرد.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئێران بەرپرسە لەو تووندوتیژییە جەستەییەی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022 بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی‌و بەڵگەی هەبوونی شوێنەواری ئەشكەنجەیان لەسەر جەستەی ژینا دۆزیوەتەوە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە،  كە تیمی ئامادەكاری راپۆرتەكە گەیشتوون بەئەو ئەنجامەی كە بەكارهێنانی تووندوتیژی لە كاتی دەستبەسەركردنیدا، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی.

هەروەها ئەم راپۆرتە لێكۆڵینەوەكانی حكومەتی ئێرانی كە پێشتر لەوبارەوە كراون رەتكردووەتەوە و داوای لێكۆڵینەوەی راست و دروستی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی كردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×