ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری نەوتی ئەمەریکا دەگرێت
  2024-03-06       295       

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند، ئێران دەستیگرتووە بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری نەوتی ئەمریکادا، ئاژانسەکە دەشڵێت: کەشتییەکە لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران ویستوویەتی تێپەڕ ببێت.

لە بارەی دەستگرتنی ئێران بەسەر کەشتییەکی نەوتی ئەمریکادا ئاژانسی هەواڵی  تەسنیم بەم شێوەیە زانیاری خستە ڕوو، ئێران دەستی گرتووە بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری نەوتی ئەمریکادا بەناوی ئەدڤانتج سویتس.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردوە، کەشتییەکە لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران ویستویەتی تێپەڕ ببێت و لە کەنداوی فارس دەستی بەسەردا گیراوە.

جێگای ئاماژەیە لە سەرەتای مانگی رابردووە ئەمە دووەمین جارە ئێران دەست دەگرێت بەسەر کەشتییەکانی ئەمریکادا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×