ئەردۆغان: كارەكانی دابینكردنی ئاسایش لەسنورەكانی عێراق بەرەو تەواو بون دەچن
  2024-03-04       471       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "کارەکانی دابینکردنی ئاسایش لە سنورەکانی عێراق بەرەو تەواوبون دەچن" و دەشڵێت "تاكو هاوین ئەو کێشەیە بەشێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر دەكەین."

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ دوشەممە، لەدوای كۆبونەوەی كابینەی حكومەتی وڵاتەكەی لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان وتی "ئامادەکاریی تەواومان هەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی بیرۆکەی ئەوانەی کە دەیانەوێت بە دامەزراندنی تیرۆریستان لە سنورەکانی باشوری وڵاتمان، تورکیا بە چۆکدا بێنن".

وتیشی"کارەکانی دابینکردنی ئاسایش لە سنورەکانی عێراق بەرەو تەواوبون دەچن. هاوینی ئەمساڵ ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر دەکەین".

سەرۆك کۆماری تورکیا وتیشی"هەتا ئەو کاتەی ئەوانەی کە تێناگەن لەسەر پێداگریی ئێمە لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزم و ئەو ڕاستییە تێنەگەن، لەسەر هەوڵەکانمان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوام دەبین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×