ئەمڕۆ، بە بەشداری زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەس ھەڵبژاردنی خولی ١٢ھەمینی پەرلەمان و خولی شەشەمینی ئەنجوومەنی شارەزایان لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و بەپێى بڕیارەکانى وەزارەتى ناوخۆ دەبوایە پرۆسەکە تا کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە بەردەوام بوایە، بەڵام بۆ سێیەم جار بڕیاردرا تا کاتژمێر ١٢ دەنگدان درێژەى هەبێت بێت.
ئەمڕۆ، بە بەشداری زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەس ھەڵبژاردنی خولی ١٢ھەمینی پەرلەمان و خولی شەشەمینی ئەنجوومەنی شارەزایان لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران و ئەنجوومەنی شارەزایان، نزیکەی ٦٠ ھەزار ناوەندی دەنگدان لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ڕووی ھاوڵاتییاندا کراوەتەوە.
بەپێى خشتەی کاتی بەڕێوەچوونى پرۆسەکە، کە وەزارەتی ناوخۆی ئێران سەرپەرشتی دەکات، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان کۆتایی پێ بێت، بەڵام بەپێى بڕیارێکى وەزارەتەکە تا کاتژمێر ٨ پرۆسەکە درێژکرایەوە و پاشان بۆ دووەمجار ماوەى دەنگدان تا کاتژمێر ١٠ درێژکرایەوە و لە ئێستاشدا پرۆسەکە تا کاتژمێر ١٢ـى شەو درێژکرایەوە.
جێگەى ئاماژەیە، لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، زیاتر لە شەش ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و نزیکەی ٦٠٠ کاندید کێبڕکێی بەدەستھێنانی ٢٩ کورسی پەرلەمان و ھەشت کورسی ئەنجوومەنی شارەزایان دەکەن.