ویلایەتێکى دیکەى ئەمریكا كاندیدبوونی ترامپی قەدەغە كرد
  2024-02-29       264       

حاکمى ویلایەتی ئیلینۆیس لە ئەمریکا بڕیاریدا بە قەدەغەكردن و ڕێگریی كردن لە خۆ كاندیدكردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکان لەو ویلایەتە، كە بڕیارە لە ١٩ـی مانگی داهاتوودا بەڕێووەبچێت، هۆکارى ئەو هەنگاوەش دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەى، کە ترامپ هاندەری ڕووداوەكانی ٦ـی ئاداری ٢٠٢٠ بووە.

میدیا جیهانییەكان لە بارەی بڕیاری قەدەغەكردنی خۆ كاندیدكردنی دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیی وڵاتەکەى لەو ویلایەتە بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

كەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كردەوە، تریسی پۆرتێر حاكمی ویلایەتی ئیلینۆیس بڕیاریدا بە قەدەغەكرن و ڕێگریی كردن لە خۆ كاندیدكردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەكان لەو ویلایەتە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکارى ئەو هەنگاوەش دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەى، کە ترامپ هاندەری ڕووداوەكانی ٦ـی ئاداری ٢٠٢٠ بووە.

هاوکات، بەم شێوەیە ویلایەتی ئیلینۆیس چووە پاڵ ویلایەتی كۆلۆرادۆ و ماین، بۆ قەدەغەكردنی بەشداریكردنیی ترامپ لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكادا، بۆیە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای باڵای ئەمریكا دەكرێت، بۆ یەكلایكردنەوەی دۆسێیەی بەشداریكردنی ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا.

جێگەى ئاماژەیە، دادگای باڵای ئەمریكا ڕۆژی ٢٢ـی نیسانی ئەمساڵی دیاری كرد، بۆ گوێگرتن لە وتەکانى ترامپ، بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×