بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی پونجابی پاکستان
  2024-02-27       259       


لە دواین هەڵبژاردنەکانی حکومەتی پاکستاندا بۆ یەکەم جار ژنێک بووبە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی پونجاب، چاودێرانیش بە هەنگاوێکی گرنگی دەبینین لە بەشداری ژنان لە پڕۆسەی سیاسیی، بۆ کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاری وەک پاکستان.

ڕۆژی دووشەممە مریەم نەواز، بووە یەکەمین ژن، کە بتوانێت پێگەی سەرۆک حکومەتی هەرێمی پونجاب بەدەستبهێنێت، بەشێک لە چاودێران بە هەنگاوێکی گرنگی دەبینن بۆ بەهێزکردنی بەشداری ژنان لە پڕۆسەی سیاسیدا، بەڵام ڕەخنەگران دەڵێن: هەڵبژاردنەکەی پەیوەستە بە درێژەپێدانی دەسەڵاتی سیاسیی نەواز شەریفی باوکی، کە لە پێشوودا سێ خول سەرۆک وەزیرانی پاکستان بووە.

پاش هەڵبژاردنەکانی ٨ـی شووباتی وڵاتی پاکستان، مریەم نەواز وەک سەرۆکی حکومەتی پونجاب دیاریی کرا، ئەوەش بۆ یەکەم جارە ژنێک ئەو بەرپرسیارێتییە وەربگرێت.

ژنانی چالاکوان و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان دەڵێن: هەنگاوێکی باشە بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە حکومەتی پاکستاندا، بەڵام هێشتاش هەبوونی ژنێک لەو پێگەیەدا تەنها بەشێوەیەکی ڕەمزی دەمێنێتەوە و ئەوەی گرنگە توانا و هەوڵەکانی خۆیەتی بۆ پێشخستنی پرسی مافەکانی ژنان لە کۆمەڵگەی پیاوسالاری پاکستاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×