پەرلەمانی هەنگاریا ئەندامبونی سویدی لە ناتۆ پەسەندكرد
  2024-02-26       240       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، پەرلەمانی هەنگاریا بە زۆرینەی دەنگ ئەندامێتیی سویدی لە رێکخراوی ناتۆ پەسەندکرد؛ بەوەش هیچ بەربەستێك لەبەردەم پرۆسەی ئەندامبونی سوید لە رێکخراوی ناتۆ نەما.

 ئاوێنە: پەسەندكردنی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ لەلایەن هەنگارییەوە، دوای زیاتر لە 21 مانگ لە وەرگرتنی داواکەی سوید و فینلاند بۆ ئەندامبون لە ناتۆ کە لە 18ی ئایاری 2022دا دێت.

پەرلەمانی هەنگاریا بە 88 دەنگی "بەڵێ" و شەش دەنگی "نەخێر"، ئەندامێتیی سویدی لەناتۆ پەسەند کرد.

 پێشتر فینلاند لە 4ی نیسانی 2023دا بە فەرمی بوە 31ـەمین ئەندامی ناتۆ. بە پەسەندکردنی ئەندامێتیی سوید، ژمارەی ئەندامانی رێکخراوی ناتۆ دەبێتە 32 ئەندام.

 ئولف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوێد پێشوازیی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی هەنگاریا کرد و بە "رۆژێکی مێژوویی" بۆ وڵاتەکەی ناوبرد.

پێشتر توركیاش ناڕەزایەتی لەبارەی داواكەی سوید نیشاندابو بەڵام دواجار پەرلەمانی تورکیا لە 23-1-2024، بە زۆرینەی دەنگ ئەندامێتیی سویدی لە ناتۆ پەسەندکرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×