برێت مەکگۆرک سەردانی میسر دەکات
  2024-02-20       229       

بڕیارە برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بارەی دۆخی ڕەفحەوە سەردانی میسر دەکات و لەبارەى دۆخی غەزە و دوایین گۆڕانکارییەکانى جەنگی ئیسرائیل و حەماس گفتووگۆ بکەن.

کەناڵی “الحدث” زانیاری لە بارەی سەردانەکەی مەکگۆرکەوە بۆ میسر بڵاوکردەوە.

وا بڕیارە چوارشەممە برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی میسر بکات، لە بارەی نیگەرانی دۆخی ئێستای ڕەفح و کۆچی بە لێشاوی ئاوارە فەڵەستینییەکان بەرەو نیمچە دورگەی سینا لە میسر.

ئەوەشی خستە ڕوو، پێشبینی ئەوە دەکرێت نوێنەری لەگەڵ عەباس کامل بەڕێووەبەری گشتی دەزگا هەواڵگرییەکانی میسر و چەند بەرپرسێکی تری پلە باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

 هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەیدا بەوەی، لە ڕۆژی پێنج شەممە مەکگۆرک سەردانی ئیسرائیل دەکات، لەگەڵ بنیامین ناتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.

هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە ٨ـی ئەم مانگە هێرشیان کردە سەر شاری رەفح لە باشووری غەزە کە نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار ئاوارەی لێ نیشتەجێیە، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکان ئاوارەکان بەرەو وڵاتی میسر کۆچ دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×