حوسییەکان فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکایان تێکشکاند
  2024-02-19       567       

وتەبێژی حوسییەکان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سیستەمى بەرگری ئاسمانیمان فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکای تێکشکاند، کە بۆ هێرشکردنە سەر خاکى وڵاتەکەمان ئاڕاستە کرابوو، دەشڵێت، ئامانج لەو هێرشانەى دەیکەینە سەر کەشتیە بازرگانیەکان فشارە لەسەر ئیسرائیل تا هێرشەکانى بۆسەر غزە ڕابگرێت.

محەمەد بەخیتی وتەبێژی حووسیەکانى یەمەن، لەبارەى تێکشکاندنى فڕۆکەیەکى جەنگى ئەمەریکا لە وڵاتەکەیان بەمجۆرە زانیارى بۆ میدیا عەرەبیەکان خستووەتەڕوو:-

وتەبێژی حووسیەکانى یەمەن ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سیستەمى بەرگری ئاسمانیمان فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکای تێکشکاند، کە بۆ هێرشکردنە سەر خاکى وڵاتەکەمان ئاڕاستە کرابوو.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئامانج لەو هێرشانەى دەیکەینە سەر کەشتیە بازرگانیەکان فشارە لەسەر ئیسرائیل تا هێرشەکانى بۆسەر غەزە ڕابگرێت.

لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە ، دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حووسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریای سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج، ئەمەش وای كرد چەند وڵاتێك بە سەرۆكاییەتی ئەمریكا هاوپەیمانییەك دژی حووسییەكان لە دەریای سوور درووست بكەن، تا ئێستاش ئەو دوو لایەنە هێرش دەكەنە سەر یەكتر و مەترسی لە سەر كەشتییە بازرگانییەكانی دیكەش درووست بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×