نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2024-02-17       746       

بەهۆی نیگەرانییەكان لەبارەی تەشەنەسەندنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەرزبوەوەو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەرو 83 دۆلار.

ئاوێنە: لە كۆتایی رۆژی هەینی و لەگەڵ داخرانی بازاڕەكانی جیهان نرخی نەوت بەرزبوەوەو یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی نەوتی تەکساس بە 79 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی كردوە خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوت لەمساڵدا كەم بێتەوە، بەڵام نیگەرانییەكان لەبارەی تەشەنەسەندنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایكردوە نرخی نەوت بەرزببێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×