بۆرییەکى سەرەکى گواستنەوەى غاز لە ئێران تەقیەوە
  2024-02-14       262       

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی گەورە لە بۆرییەکی سەرەکى گواستنەوەى غاز لە شارى برۆجێنى سەر بە پارێزگاى چوارمەحەل و بەختیارى وڵاتەکەمان روویدا، دەشڵێن، ڕووداوەکە زیانى گیانى نەبووە.

میدیاکانى ئێران لەبارەى تەقینەوەى بۆرییەکى سەرەکى غازى وڵاتەکەیان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

ئاژانسى هەواڵى میهر بڵاوى کردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە هێڵی سەرەکی بۆری غازی ئێران لە شاری بۆرۆجۆن لە ناوەڕاستی وڵاتەکەمان ڕوویداوە.

دەشڵێن، ئەو تەقینەوەیە لە هێڵی ٦٥ی بۆری نێوان رێڕەوی هەڵوای و رێگای بۆڵداگی لە شاری بۆرۆجن ڕوویداوە.

باس لەوەشکراوە، ڕووداوەکە زیانی گیانی نه‌بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×