ئیسرائیل دوو بارمتەی ڕزگارکرد و دوو سەربازیشی کوژران
  2024-02-12       333       

سوپای ئیسرائیل ڕزگارکردنی دوو بارمتەی لەدەست هێزەکانی حەماس ڕاگەیاند و دوو سەربازیشی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکانی غەززەدا کوژران.

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕەفەح یباشووری کەرتی غەززە، دوو بارمتەی ئیسرائیلیان ڕزگارکرد.

ڕوونیشیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە شەوی ڕابردوو ئەنجام درا و بارمتە ڕزگارکراوەکانیش داوی ئەوەی لە نەخۆشخانە پشکنینیان بۆکراوە، بە کەسوکارەکانیان شادبوونەتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوو سەربازی سەربە یەکەی کۆماندۆ لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×