ئێران: بەردەوام دەبێن لە پشتیوانیكردنی گروپە چەكدارەكان
  2024-02-09       318       

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئاسایشی لوبنان بۆ ئەوان یەكسانە بە ئاسایشی تاران.

 حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەیروت رایگەیاند:" ئاسایشی لوبنان بۆ ئێمە هاوشێوەی ئاسایشی ئێران و ناوچەكەیە، پێویستە ئەمریكا بوەستێت لە پشتیوانیكردنی ئیسڕائیل لە ململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" وەك ئێران بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی بەهێزی لوبنان و گروپە چەكدارەكان، بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی ئیسڕائیل لە ناوچەكە".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×