لە ئەنجامی هێرشێک لە ئیستانبول دوو کەس کوژران و پێنجی دیکە برینداربوون
  2024-02-06       299       

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا کە کرایە سەر یەکێک لە بنکەکانی پشکنینی بەردەم دادگا لە شاری ئیستانبول، لە ئەنجامی هێرشەکە و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری، دوو هێرشبەرەکە کوژران و پێنج کەسیش، کە سیانیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون برینداربوون.

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێک کە کراوەتە سەر بنکەی پشکنینی پۆلیسی بەردەم دادگای ئیستانبول، پێنج کەس برینداربوون کە سیانیان لە هێزەکانی پۆلیس بوون و دوانی دیکە مەدەنی بوون و دوو هێرشبەرەکەش کوژراون.

لای خۆشیەوە یەڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا داوای کردنەوەی پەڕای لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×