وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زنجیرە گەشتێک بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات
  2024-02-05       275       

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە ناوچەکە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشتێکی نوێ بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێنجەمین سەردانیدا بۆ ناوچەکە لە دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان، بڕیارە سەردانی چەند وڵاتێکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

بڕیاریشە لە کاتی سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن گفتوگۆ لەسەر چەند ئاگربەستێک بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بکرێت، بەتایبەتی ئەو ئاگربەستەی لە کۆبوونەوەی پاریس لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا لە نێوان چەند وڵاتێکدا بڕیاری لەبارەوە درا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×