لە کۆریای باشوور یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی سەگ دەرچوو
  2024-01-09       330       

بەپێی یاسایەکی نوێی وڵاتەکە، هەرکەسێک لە کۆریای باشوور بە مەبەستی خواردنی گۆشتەکەی سەگ بکوژێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەکرێت.

میدیاکانی کۆریای باشوور بڵاویانکردەوە:" پەرلەمانی کۆریای باشوور یاسایەکی دەرکرد کە فرۆشتنی سەگ قەدەغە دەکات و ئەم کارەش لەلایەن رێکخراوەکانی مافی ئاژەڵانەوە پێشوازییەکی گەورەی لێکراوە".

ئاماژەیان بەوەشکرد:" بەپێی یاساکە، هەرکەسێک بە مەبەستی بەکارهێنانی گۆشتەکەی سەگ بەخێوبکات یان بیکوژێت یاخود بیفرۆشێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەکرێت".
لە ماوەکانی رابردوو گۆشتی سەگ یەکێک بووە لە خواردنە خوازراوەکانی کۆریای باشوور، بەڵام ماوەیەکە لەلایەن نەوەی نوێی ئەو وڵاتەوە خواردنی گۆشتی سەگ خواردنێکی دڵخواز نییە.

قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی سەگ چەندین ساڵە لە کۆریای باشوور کاری بۆ دەکرێت و لە کارنامەی کابینەکانی حکومەتەکانی پێشووی وڵاتەکەشدا بوونی هەبووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×