گۆڕاوی کۆرۆنا گەیشتە میسر
  2023-12-28       439       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی میسر  ڕایگەیاند، ڤایرۆسی نوێی گەشە کردنی کۆرۆنا “جی ئێن ١” JN1  گەیشتووەتە ئەو ولاتە.

لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی میسردا ئاماژە بەوەکراوە، لەئەنجامی لێکۆڵینەوە و شیکاری نەخۆشییەکانی دوو نەخۆش دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسە نوێیەکەن کە بە گۆڕاوی کۆرۆنا دەناسرێت و ناوی “جی ئێن وەن”ی لێنراوە.

تەندروستی میسر باسی لەوەشکردووە، ئەو دوو حاڵەتە دەستنیشانکراوە دۆخی تەندروستییان جێگیرە پێوسیتیان بەوە نەبووە لە نەخۆشخانەدا بهێڵدرێنەوە و حاڵەتەکەیان سووک بووە و تووشی هەناسەتەنگییەکی کەم بوون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشتر JN1ی بە “جۆرێکی گۆڕدراو” پۆلێن کردووە و دەڵێت بەڵگەکانی ئێستا ئەوە نیشان دەدەن کە مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستی گشتی کەمن

وەزارەتی تەندروستی میسر پەیامێکی بۆ هاوڵاتیان ناردووە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخی پەتاناسی وڵاتەکە دەکەن و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕاسپاردە تەندروستییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ گۆڕانکارییەکیان تێدا نییە، چونکە یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی کە تووشی کۆئەندامی هەناسەدان دەبێت وەک ئەنفلۆنزا و گروپی ڕینۆپلاستی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هیچ ڕێوشوێنێکی پزیشکی نییە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی جیاواز لە ڤایرۆسەکانی دیکە کە تووشی سیستمی هەناسەدان دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×