ئیسرائیل دەستی بە پڕئاوکردنی تونێلەکانی حەماس کرد
  2023-12-13       476       

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە پەمپکردنی ئاوی دەریا بۆ نێو تونێلەکانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەی فەڵەستین.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، پلانی نوقمکردنی تونێلەکانی غەززە لە ڕێی حەوت سیستمی پەمپکردنەوە جێبەجێ دەکرێت و پێشبینیش دەکرێت چەند هەفتەیەك بخایەنێت، بەڵام وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئامادە نەبووە لەو بارەیەوە قسە بکات و تەنها ئەوەندەی وتووە کە “بە ئامانجگرتنی تونێلەکان بە نهێنی بەڕێوەدەچێت”.

پێشتر ژمارەیەك بەپرسی ئەمریکی نیگەرانی خۆیان دەربڕی بوو لەوەی پڕئاوکردنی تونێلەکان بە ئاوی دەریا ببێتە هۆی پیسبوونی ئاوی سازگار و زیانگەیاندن بە ژێرخانی کەرتی غەززە.

ئیسرائیل ڕایگەیاند تا ئێستا نزیکەی 800 تونێل دۆزیوەتەو و لەو بڕوایەشدایە کە تۆڕی تونێلەکان زۆر فراوانتر بێت لەوەی ئاشکرا کراوە.

پڕئاوکردنی تونێلەکان مەترسی لەسەر ژیانی دیلەکانی لای حەماس دروست دەکات و بە وتەی یەکێك لەو دیلانەی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەی پێشوودا ئازاد کرا، حەماس دیلەکانی لە نیو تونێلەکاندا بەند کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×