136 کۆچبەری نایاسایی دوای پەککەوتنی بەلەمەکانیان ڕزگارکران
  2023-12-11       352       

هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا 136 کۆچبەری نایاساییان لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕزگار کرد.

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکان لە بۆدڕومی سەر بە پارێزگای موغڵا، 136 کۆچبەری نایاساییان ڕزگار کرد کە بە هۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکانیانەوە گیریانخواردبوو.

83 کۆچبەر لەسەر یەختێك و 53 کۆچبەرەکەی دیکەش لەسەر بەلەمێکی چووپ بوون و هەوڵیاندابوو بە شێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیەننە ئەوروپا، بەڵام ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە سێ کەس بە گومانی بەقاچاخبرنی کۆچبەرەکان دەستگیرکران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×